درباره نەشتەرگەری دڵ و دەمار لە ئێران
گرتنی ڤیزە
وەرگێڕی دەرمانی
پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)
لیسته ی باهای پکته
ردیف | نام خدمت | VIP | A | B | C | توضیحات |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | نەشتەرگەری دڵ و دەمار لە ئێران |
گالری تصاویر
زانیاری گشتی گورزە
عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی
دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا
ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە
گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی
درباره نەشتەرگەری دڵ و دەمار لە ئێران
نەشتەرگەری دڵ و دەمار کە نەشتەرگەری سێنگیشی پێ دەوترێت. نەشتەرگەری ئەندامەکانی سێنگ وەکوو دڵ و سییە. ئەم نەشتەرگەریە ڕەنگە بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشیەکان وەکوو کەم و کووڕی کۆئەندامی دڵ، ئاوتێزانی سی و نەشتەرگەری قوڕگ ئەنجام ئەگرێت. نەشتەرگەریەکانی دڵ و دەمار وەکوو نەشتەرگەری بای پەس دەمار کرۆنێر، هەڵگرتنی سی، ئیستەنت دانانی ( دانیانی فەنەر) دەمار و زۆرێک کاری جۆراوجۆری دیکەیە. هەروەها نەشتەرگەری سێنگ لە خۆگری زۆرێک لە ڕشتەکانی پزیشکی، وەکوو نەشتەرگەری زارۆک، ئەنکۆلۆجی ( بەشێک لە پزیشکی کە سەبارەت بە شێرپەنجەیە) و دەمار ناسیە. نەشتەرگەری دڵ و دەمار لە خۆگری دڵ دەمارەکانی خوێن و نەشتەرگەری سیە و بۆ ناسینیەوە و چارەگەری نەخۆشیەکان و زیانەکانی لێدانی دڵ، سیەکان و دیکەی پێکهاتە یەکدەستەکانی ئەو، وەکوو نای(قوڕگ و لوولەی خواردن) ودیافراگم کەڵک وەردەگیرێت.
,: لە بارەی نەشتەرگەری دڵ و دەمار لە ئێران:
نەشتەرگەری دڵ و دەمار کە نەشتەرگەری سێنگیشی پێ دەوترێت. نەشتەرگەری ئەندامەکانی سێنگ وەکوو دڵ و سییە. ئەم نەشتەرگەریە ڕەنگە بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشیەکان وەکوو کەم و کووڕی کۆئەندامی دڵ، ئاوتێزانی سی و نەشتەرگەری قوڕگ ئەنجام ئەگرێت. نەشتەرگەریەکانی دڵ و دەمار وەکوو نەشتەرگەری بای پەس دەمار کرۆنێر، هەڵگرتنی سی، ئیستەنت دانانی (دانانی فەنەر) دەمار و زۆرێک کاری جۆراوجۆری دیکەیە. هەروەها نەشتەرگەری سێنگ لە خۆگری زۆرێک لە ڕشتەکانی پزیشکی، وەکوو نەشتەرگەری زارۆک، ئەنکۆلۆجی (بەشێک لە پزیشکی سەبارەت بە شێرپەنجە) و دەمار ناسیە. نەشتەرگەری دڵ و دەمار لە خۆگری دڵ دەمارەکانی خوێن و نەشتەرگەری سیە و بۆ ناسینیەوە و چارەگەری نەخۆشیەکان و زیانەکانی لێدانی دڵ، سیەکان و دیکەی پێکهاتە یەکدەستەکانی ئەو، وەکوو نای( قوڕگ و لوولەی خواردن) و دیافراگم کەڵک وەردەگیرێت.
نەشتەرگەری دڵ و دەمار بە دەست نەشتەرگەرێکی دڵ و دەمار ئەنجام دەبێت. نەشتەرگەرێک کە پێش دەست کردن بە نەشتەرگەری دوو یان سێ ساڵ ڕاهێنانی بورسیە و وەرگرتنی بڕوانامە وەک نەشتەرگەرێکی گشتی فێرکاری دیوە. بڕێ لە نەشتەرگەرەکانی دڵ و دەمار لە شێوە پێچاوپێچەکاندا وەکوو پەیوەندی دڵ پسپۆڕن.
جۆرەکانی نەشتەرگەری پێوەندی دار بەم جۆرە نەشتەرگەریە بریتین لە:
نەشتەرگەری ڕوباتیک.
نەشتەرگەری بە شێوەی باز.
ئەندێسکۆپی( ناسراو بە لاپاراسکۆپی یان تۆراکۆسکۆپی)
نەشتەرگەری بە شێوەی باز بە گشتی لە ئەگەری دەست پێگەیشتن بە شوێنی زیان دیگ، بەر زیان کەوتنی زۆر و پێچاوپێچ یان ئەو ڕادەیەی کە لا بردنی خانەکان باوە.
بەڵام نەشتەرگەریەکانی ئەندۆسکۆپی و ڕۆباتیک کەمترین ئاستی هێرشیان هەیە. بە هۆی ئەوەی کە لەم جۆرە نەشتەرگەریەدا یەک یان چەندانە بڕی بچووک دەدرێت، ماوەی چاک بوونەوەیشیان کورتترە.
: زۆربەی ئەم جۆرانە پێویستیان بە خەوتن لە نەخۆشخانەیە. بە هۆی ئەوەی کە نەشتەرگەری باز پێویستی بە بڕێکی گەوره هەیە و ئەگەری ئەوە هەیە نەشتەرگەری کاریگەری بخاتە سەر پێکهاتەکانی دیکەش( وەکوو گێڕەکان و کۆڵە) نەخۆش بۆ ماوەیەکی زۆرتر لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و کاتی زۆرتری پێویستە بۆ چاک بوونەوە.
بڕێک لە شێوەکانی ناسینەوەی نەخۆشی( وەکوو نموونە گری لە سی) ڕەنگە وەک شێوەیەکی سەر پێی ئەنجام بگرێت و دوای نەشتەرگەری دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەوە. نەشتەرگەری دڵ و دەمار بە شێوەی بەربڵاو لە ساڵی 1896 بە دەست نەشتەرگەرێکی ئاڵمانیا بە نێوی لودریک ڕێن دەستی پێکرد. ئەم نەشتەرگەریە سەرکەوتوو بوو و توانی خوێنڕێژی بەتنی لای ڕاستی پیاوێک کە چەقۆی لێدرابوو چاک بکاتەوە. لە ئەو کاتەوە تا کوو ئیستا نەشتەرگەری دڵ و دەمار تا ڕادەیەک پێشکەوتوو بووە کە ئێستا وەکوو کارێکی ئاسایی لێهاتوە.
ئەو حاڵەتانەی کە نەشتەرگەری دڵ و دەمار بە پێیان قەدەغەیە:
جۆرەکانی قەدەغەی نەشتەرگەری دڵ و دەمار دەتوانێ بە پێی شێوەی نەشتەرگەری جیاواز بێت. هێشتاش چەن حاڵەتی تایبەتی قەدەغەی نەشتەرگەری دڵ و دەمار هەیە کە لەو حاڵەتانەی کە بۆ نەشتەرگەری دڵ هەیە، لە سەرترە. لەوە ناچێت نەشتەرگەری دڵ و دەمار بە هۆی شکیان، چڵک کردن یان نەخۆشی هاوکات، نەبوونی توانایی لە بەبرانبەری بێهۆشی گشتی و هۆکارەکانی دیکە بخاتە مەترسیەوە. سەرەڕای ئەمە بە هۆی ئەوەی کە نەشتەرگەری دڵ و دەمار تەنیا پێوەندی دار بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار و سیە، خاسیەکانی نەشتەرگەری( وەک دوایین ڕێگای چارەسەری) زۆرتر لە مەترسیەکانیەتی. بەم هۆیە دەبێت بارودۆخی نەخۆش پێش نەشتەرگەری تاوتوێ بکرێت.
مەترسی جۆرەکانی نەشتەرگەری دڵ و دەمار:
هەموو جۆرە نەشتەرگەریەک مەترسی هەیە، بەڵام نەشتەرگەری دڵ و سییەکان بە تایبەت و بە پێی کارکردەکانی لە سەر ژیان و پێوەندیان لەگەڵ گورچیلەکان، جەرگ، مێشک و دیکەی ئەندامەکان، لەگەڵ دڵەڕاوکێ هاوڕایە. بە هۆی ئەمە ئاکامەکانی نەشتەرگەری دڵ و دەمار دەتوانن کاریگەری نەرێنی بخەنە سەر دەزگا و دیکەی ئەندامەکان.
جگە لە مەترسیەکانی نەشتەرگەری گشتی( وەک خوێنڕێژی پاش نەشتەرگەری، چڵک کردن و مەترسیەکانی بێهۆشی) مەترسی و لێکەوتەی تایبەت پێوەندیدار بە نەشتەرگەری دڵ و سی هەیە.
مەترسیەکانی نەشتەرگەری دڵ و دەمار بریتین لە:
کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ.
کەم و کووڕی قەیران ئاوی گورچیلە.
جەڵتەی دڵ.
ئاریتیمی( ئاهەنگی ناسرووشتی دڵ).
ترومبوز( خوێنمەیین).
زیانی ئیسکیمیکی دڵ( کێشە لە هات و چۆی خوێن).
ئیسکیمی ڕێخۆڵە( بە هۆی ساز بوونی کێشە لە هات و چۆی خوێندا درووست دەبێت).
تامپۆناد دڵ( کاتێ کە خوێن لایەنی ناوەوەی دڵ پڕ دەکات، ئەم حاڵەتە درووست دەبێت
,: لێکەوتە پێوەندیدارەکان بە سییەوە لە نەشتەرگەری دڵ و دەمار:
پێنۆمۆنی( چڵک کردنی سی).
کەم و کووڕی کۆ ئەندامی هەناسە کێشان.
ئاودز و چڵک کردن لە پەراستوو و سێنگ.
ئاوتێزانی سی( مێینی خوێن لە سیەکان دا).
کوتانی دڵ بە شێوەی شێواو(فیبریلاسیون دهلیزی).
جەم بوونی شتی ئاوەکی لە دەور و بەری سیەکان( پلۆرال ئێفیوژێن).
داکەوتنی سی بە هۆی تکە کردن لە سیەکان دا( پنوموتوراکس).
داکەوتنی سی بە هۆی خاڵی بوونی کیسەی هەوای سیەکان(ئاتێلکتازی).
مەبەست لە نەشتەرگەری دڵ و دەمار:
لە نەشتەرگەری دڵ و دەمار بۆ ناسینەوە و چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشی و تێکچوونەکانی سی، دڵ و دەمار و هەروەها کێشەکانی کۆئەندامی هەرس کردن کەڵک وەردەگیرێت.
ئەم نەشتەرگەریە بۆ حاڵەتە لە ناکاوە پزیشکیەکان( وەکوو جەڵتەی دڵ یان بەر زیان کەوتنی پەراسوو و سێنگ) یان بۆ شێوە بەرنامە ڕێژی کراوەکان( لە ئەگەری تەواو بوونی شێوەی چارەسەری بێ نەشتەرگەری)، بە کار دێت. لە بڕێ لە نەخۆشیەکان وەک شێرپەنجەی سی، نەشتەرگەری دڵ و دەمار وەک ستانداردێکی چاودێری لە بەرچاو دەگیرێت.
نەشتەرگەری دڵ و دەمار دەکرێت لە سەر منداڵ و ساوا ئەنجام بدرێت. تەنانەت دەکرێ لە سەر ئەو ساوانەی کە هێشتا نەهاتونەتە دونیا بە شێوەی تایبەت ئەنجام بگرێت.
نموونەگەلێک لە نەشتەرگەری دڵ و سێنگ و کاتێ ئەنجامیان: بریتین لە:
,: بەراوردی پێش نەشتەر گەری دڵ و دەمار:
لە ئەگەری نووسینی نەشتەرگەری دڵ و دەمار، پشکنینەکانی پێش نەشتەرگەری بۆ پەسەند کردنی نەشتەرگەری و یارمەتی دان بە ڕەوتی کار، وەکوو جۆری بێهۆشی، ئەنجام دەبێت. ئامێرگەلی جۆراوجۆر بۆ دیاری کردنی مەترسیەکانی نەشتەرگەری بوونی هەیە. ئەم ئامێرانە دەتوانن دیاری بکەن کە پاش نەشتەرگەی دڵ تا چی ڕادەیەک مەترسی هەیە بۆ کەسێک، مەترسی کەم، مەترسی تا ئاستی ناوەنجی یان مەترسی زۆر۰
سەرەڕای ئەمە، نەشتەرگەر پشکنین و شێوەگەلی جۆراوجۆر بە کار دێنێت بە مەبەستی یارمەتی پلان داڕشتن بۆ نەشتەرگەری و ناسینەوەی ئەو زیانانەی کە ڕەنگە کاریگەری بخەنە سەر کاردانەوەی مڕۆڤ سەبارەت بە بێهۆشی، مەترسی لێکەوتەکان و چاک بوونەوە، ئەنجام دەدرێت.
ئەم پشکنینانە کە بە نێوی پشکنینی دیاری کردن دەناسرێن، پێش نەشتەرگەری بۆ نەخۆش دەنووسرێن. ئەم پشکنینانە بریتین لە: پشکنینی خوێن بە مەبەستی بەراورد کردنی کارکردی ئەندامەکان، پشکنینەکانی کارکردی جەرگ(LFT) و گورچیلە، ژماردنی خوێن(CBC) و پشکنینی خوێن. تاوتوێ کردنی وێنەکان دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ نەخشە داڕشتنی نەشتەرگەری و دیاری کردنی باشترێن شێوەی نەشتەرگەری.
قۆناغەکانی دیاری کردنی نەشتەرگەری دڵ و دەمار:
کاتتریزاسیۆن بۆ بەراوردی تێکچوونەکانی دەلاقە.
ئێکۆکاردیۆگرافی بۆ بەراوردی نەخۆشی دەمار کرۆنێر.
تۆمۆرگرافی سێنگ(CT) بۆ پلان داڕشتنی پێش نەشتەرگەری.
بیوپسی میدکارد بۆ ناسینەوەی هۆکاری کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ.
سونۆگرافی دەماری مل، بۆ بەراوردی مەترسی جەڵتەی مێشک.
سۆنۆگرافی وەریدی ئەندامی خواروو بۆ پەیوەند.
ئانژیۆگرامی کرۆنێر، بۆ دیاری کردنی بەستراوی دەمارەکانی خوێن.
ئێلێکترۆکاریۆگرام (ECG)، بۆ بەراورد کردنی ناڕێکیەکانی کوتانی دڵ.
پشکنینی دڵەڕاوکێ، بۆ بەراوردی هات و چۆی خوێن و شرۆڤەی نەخۆشینی دەمار کرۆنێر.
قۆناغەکانی دیاری کردنی نەشتەرگەری سی:
پشکنینەکانی کارکردی بەشی سی(PFT) بۆ دیاری کردنی کارکردی سیەکان.
برونکۆسکۆپی، بۆ دیتنی ڕاستەوخۆی خانەکانی دەزگای هەناسە کێشان.
ڕادیۆگرافی یان سی تی ئێسکەنی پەراسوو و سێنگ بۆ پلان داڕشتنی پێش نەشتەرگەری.
ئەندۆسۆنۆگرافی، بۆ دیاری کردنی ناوچەی هەوکردن لە شوێنی دەزگای هەناسە کێشان.
نموونە گرتن لە لێکەڕژێنی لینفاوی بۆ دیاری کردنی ئەوەی کە ئایا شێرپەنجەی سی چارەسەر دەبێت یان نە.
وێنەگرتن.(MRI) بۆ شرۆڤەی باشتری زیانەکان و ناڕێکیەکانی خانە نەرمەکان.
تۆمۆرگرافی بڵاو کردنی پۆزیترۆن (PET)،بۆ دیاری کردنی ئەو ناوچانەیە کە شێرپەنجەی تێدا چالاکە. وەکوو مێتاستازکان.
وتەی کۆتایی:
سەردانی پزیشک و نەشتەرگەری دڵ و دەمار بەو مانایە نیە کە نەخۆشی ئێوە جدیە. بەڵکوو بە مانای ئەوەیە کە لە توانایی پزیشکێک بە تایبەت لە پێکهاتە، کارکرد و نەخۆشی دڵ، سیەکان و ئەندامەکانی دیکەی پەراسوو و سێنگ بەهرە دەبەن.
ئەگەر نەشتەرگەری دڵ و دەمار بۆ ئێوە نووسراوە دەبێت لە بارەی جۆری نەشتەرگەری لەگەڵ پزیشکی خۆتان قسە بکەن بەڵکوو بە ئاگاهیەوە هەڵبژێرن. ئەگەر ئەو وڵامانەی کە پێویستە وەری ناگرن، بیر لە ڕای دووهەمیش بکەنۆ، بەو مەرجەی کە دوا کەوتنی دەرمان ساغی ئێوە نەخاتە مەترسیەوە