ئاریتێمی دڵ چیە؟ چی جۆرگەلێکی هەیە و چۆن چارەسەر دەبێت؟ پکیج های درمانی کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

درباره ئاریتێمی دڵ چیە؟ چی جۆرگەلێکی هەیە و چۆن چارەسەر دەبێت؟

visa

گرتنی ڤیزە

translator

وەرگێڕی دەرمانی

support24

پاڵپشتی شەو و ڕۆژی (۲۴سعاتی)

لیسته ی باهای پکته

ردیف نام خدمت VIP A B C توضیحات
1

گالری تصاویر

زانیاری گشتی گورزە

surgery-operation

عەمەلیاتی پێویست بە بێهۆشی

time

دەورەی حەوانەوەی ناو جێگا

ماوەی مانەوە و نوواندن لە خەستەخانە

Abnormal-irregular

گەڕانەوە بۆ کاتی ئاسایی

درباره ئاریتێمی دڵ چیە؟ چی جۆرگەلێکی هەیە و چۆن چارەسەر دەبێت؟

ئاریتێمی دڵ یان تێکچوون لە ئاهەنگی دڵ زۆرتر بە هۆی کارکردی نالەباری پەیغامە کارەباییەکانی ڕێکخەری کوتانی دڵ بە دی دێت و دەبێتە هۆی زۆر بوون یان کەم بوونی لێدان دڵ و یان شێوانی لە ڕەوتی ئەو لێدانە دا.

ێاریتێمی دڵ ڕەنگە وەک باڵە شەقە  یان خورپەی دڵ شرۆڤە بکرێت کە بڕێ کاتیش‌ مەترسی نیە. بەڵام بڕێ لە ئاریتێمیەکان ڕەنگە نیشانەگەلی ئازارهێنەریان لەگەڵ بێت و لە بڕێ حاڵەتیشدا دەتوانێ ببێتە هۆی مردن. چارەسەری ئاریتێمی دڵ زۆرتر دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵ یان لە ناو بردنی لێدانە توندەکان، لێدانە هێوەرەکان و لێدانە ناڕێکەکان. سەرەڕای ئەمە چونکە ئاریتێمیەکان لە ئەگەری بوونی کێشەی دڵ دا زۆرتر دەبن، کە واتە دەکرێت بە گۆڕانی شێوەی ژیان پێشگری لە گەشەیان بکرێت.

 

لێدانی سرووشتی دڵ چۆنە؟

دڵ لە چواردانە کاڵانەوە ساز بووە. دوو کاڵانەوە لە سەرەوە دێهلیز و دوو کاڵانەوە لە خوارەوە کە بەتنیان ناوە. ئاهەنگی دڵ بە گشتی لە لایەن یەکدانە لێدان سازی سرووشتیەوە ( گرێی سینووسیSA) کە لە دهلیزی ڕاست دایە کۆنتڕۆڵ دەبێت.

گرێی  SA پەیغامە کارەباییەکانی دەستپێکەری هەر لێدانێک بەرهەم دێنێت. ئەم پەیغامانه دەبنە هۆی سفت بوونەوەی ئەندامەکانی دهلیز و خاڵی بوونی خوێن بەرەو بەتنەکان. پەیغامە کارەباییە ناوبراوەکان لە ئاکامدا دەگەنە گرێی دهلیزی- بەتنی AV. کە لە خۆگری گروپێک لە خانە تایبەتەکانە. ئەو گرێ پێش لە هناردنی پەیغامی کارەبایی بۆ بەتنەکان ڕەوتی چوونی ئەوان کەم دەکاتەوە. ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی پەیغامەکان بڕێک دێرتر بگەنە بەتنەکان.

گرینگی ئەم دێر گەیشتە ئەوەیە کە بە بەتنەکان ئیزنی ئەوە دەدات کە ماوەیان ببێت بۆ پڕ بوون لە خوێن. پاش ئەوەی پەیغامە کارەباییەکان گەیشتە بەتنەکان ئەم بەشانە سفت دەبنەوە، و خوێن دەنێرن بۆ سی و بەشەکانی دیکەی جەستە. لە دڵێکی ساغدا ئەم ڕەوتە بە ئارامی دەچێتە بەرەوە و لە هەر چرکەیەکدا ٦۰ تا ۱۰۰لێدانی دڵی بە دواوەیە.

جۆرەکانی ئاریتێمی دڵ:

پزیشکان ئاریتێمی دڵ بە پێی شوێنی ئەم ئاریتێمیانە و گۆڕانێک کە لە کوتانی دڵ دا سازی دەکات دەستە بەندی دەکەن.

جۆرەکانی ئاریتێمی بە شێوەی ژێرەوەیە:

تاکیکاردی: کە بە مانای کوتانی دڵ زۆرتر لە ۱۰۰جار لە یەک چرکەدایە.

برادیکاردی: کە بە مانای کوتانی کەمتر لە ٦۰جاری  دڵ لە یەک چرکەدایە.

بەڵام هەمووی تاکیکاردی و برادیکاردیەک بە مانای نەخۆشی دڵ نیە. وەک وێنە لە کاتی وەرزش و یاری کوتانی دڵ دەچێتە سەرەوە بە مەبەستی ئەوەی ئۆکسیجێن بگاتە خانە جۆراوجۆرەکانی جەستە. هەروەها لە کاتی خەوتن و پشوودان کوتانی دڵ کەم دەبێتەوە.

۱- تاکیکاردی لە دێهلیز:

تاکیکاردیە دێهلیزیەکان بریتین لە لە:

فیبریلاسیون دهلیزی: هەر ئەو کوتانی توندی دڵەیە کە بە هۆی پەیغامی کارەبایی بە شێوەی ناڕێک لە دێهلیزدا بە دی دێت. ئەم پەیغامانە دەبێتە هۆی سفت بوونی توند و ناڕێک لە نێو دێهلیزدا. پەیغامی کارەبایی ناوبراو گرێ AV بوردومان دەکەن کە ئەمە دەبێتە هۆی لێدانی توند و ناڕێک لە نێو بەتنەکان. فیبریلاسیونی دێهلیزی ڕەنگە ماوەیی بێت بەڵام لە بڕێ لە حاڵەتەکاندا ئەگەر چارەسەر نەبێت، ناوەستێت.فیبریلاسیونی دێهلیزی لێکەوتەی مەترسی داری وەک جەڵتەی مێشکی لەگەڵدایە.

۲-فلاتر دێهلیزی: فلاتر دێهلیزی وەکوو فیبریلاسیونی دێهلیزیە بەم جیاوازیەوە کە کوتانەکان لە فلاتردا ڕێکتر لە فیبریلاسیونە. ڕەنگە فلاترەکانیش جەڵتەی مێشکیان بە دواوە بێت.

۳- تاکیکاردی فوق: تاکیکاردی فوق دەستەواژەیەکی بەربڵاوە کە لەخۆ گری جۆرەکانی ئاریتێمیە کە سەرچاوەی بان تر لە بەتنەکانیان هەیە و دێهلیزەکان یان گرێ AV لە خۆ دەگرن. وا دیارە ئەم جۆرە ئاریتێمیە دەبێتە هۆی قۆناغی لە ناکاوی خورپەی دڵ کە لە پڕێکدا دەست پێ  دەکات و لە پڕێکیشدا کۆتایی پێ دێت.

سەندڕۆمی ولف پارکینسۆن وایت: سەندرۆمی ولف پارکینسۆن وایت جۆرێک تاکیکاردی فەوق بەتنیە کە لەم حاڵەتەدا لە کاتی بە دونیا هاتن یەک دانە ڕێگای کارەبایی لە نێوان دێهلیز و بەتنەکان دا هەیە. بەڵام ڕەنگە مرۆڤ تا کاتی گەورە ساڵی هیچ جۆرە نیشانەیەکی نەبێت. ئەم ڕێگا دەبێتە هۆی ئەوەی پەیغامە کارەباییەکان بێ ئەوەی لە گرێ AV ڕەد بن ڕاستەوخۆ لە دێهلیزەوە بگەنە بەتنەکان کە لێکەوتەی ئەم حاڵەتە درووست بوونی سووڕەی کورت و کوتانی دڵی زۆرە.

 

۲- تاکیکاری لە بەتنەکان دا:

تاکیکاردی بەتن بە مانای کوتانی توند و ڕێکی دڵ لە ئاکامی پەیغامی کارەبایی نا سرووشتیە کە لە بەتنەوە دێت. لەم حاڵەتەدا کوتانی توندی دڵ بەرگری لەوە دەکات کە بەتنەکان پڕ بن و بە شێوەی باش سفت ببنەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پژاندن و گەیاندنی خوێن بە بەشەکانی جەستە تووشی کێشە بێت. ڕەنگە تاکیکاردی بەتنی لە دڵی ساغ دا کێشە درووست نەکات بەڵام لەوانەی کە نەخۆشینی دڵیان هەیە جۆرە حاڵەتێکی لە ناکاو دێتە ئەژمار و دەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.

فیبریلاسیونی بەتنی: فیبریلاسیونی بەتنی کاتێک ڕوو دەدات کە پەیغامە کارەباییە توند و ناڕێکەکان دەبنە هۆی ئەوەی کە بەتن بە جێگەی پژاندن و گەیاندنی خوێن تووشی سفت بوونەوەی توند ببێت. ئەم بارودۆخە زۆر مەترسیدارە و ئەگەر لە چەن چرکەدا چارەسەر نەبێت دەبێتە هۆی گیان لە دەس دانی نەخۆش. زۆربەی ئەوانەی کە تووشی فیبریلاسیۆن دەبن تووشی نەخۆشی دڵن و یان زیانی زۆریان دیگەس.

سەندرۆمی QT درێژخاوێن: سەندرۆمی QT تێکچوونێکی دڵە کە مەترسی چوونە سەری لێدانی توند و ناڕێکی لەگەڵە. لەم حاڵەتەدا لێدانە توندەکانی دڵ کە بە هۆی ئاڵ و گۆڕەکانی ئەندامەکانی دڵ بە دی هاتووە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ئاستی هۆشیاری و غەش کردنی نەخۆش کە مەترسیە لە سەر ژیانی مرۆڤ. لە بڕێ لە حاڵەتەکاندا ئاهەنگی دڵ تا ڕادەیەک دەشێوێ کە دەبێتە هۆی گیان لە دەست دانی لە ناکاوی مرۆڤ. مرۆڤەکان ڕەنگە بە یەک دانە سەندرۆمی بۆماوەیی بێنە دونیا کە ببێتە هۆی ئەوەی ئەگەری تووش بوون بە سەندرۆمی QT درێژخاوێن لە ناویاندا درووست کات. سەرەڕای ئەمە بڕێ لە دەرمانەکانیچ ڕەنگە ببنە هۆی ساز بوونی ئەم سەندرۆمە لە نێو جەستە. بڕێ لە نەخۆشیەکانی دیکە وەک کەم و کوڕی زگماکی دڵ لە هۆکارەکانی دیکەی ئەم نەخۆشیەن.

 

۳ـ برادیکاردی کەم بوونەوەی لێدانی دڵ:

ئەگەرچی کوتانی دڵ ٦۰ جار لە یەک چرکەدا لە  حاڵەتی پشوو برادیکاردی دێتە ئەژمار بەڵام مەترسی نیە. ئەگەر مرۆڤ کێشێکی جەستەیی باشی بێت دڵ ئەو دەتوانێ بە کوتانی کەمتر لە ٦۰ جار لە چرکەیەکدا ئەو خوێنەی کە بۆ جەستە پێویستە دابین بکات. سەرەڕای ئەمە بڕێ لە دەرمانەکان وەک دەرمانی فشار خوێن، دەبنە هۆی کەم کردنی کوتانی دڵ. کە واتە ئەگەر لێدانی دڵ تا ئاستێک کەم ببێتەوە کە پێداویستی جەستە بە خوێن دابین نەکات ڕەنگە نەخۆش تووشی جۆرێک لە برادیکاردیەکان بویەت.

جۆرەکانی برادیکاردیەکان بریتین لە:

سەندرۆمی سینوسی نەخۆش: لەم حاڵەتەدا گرێی SA کە ئەرکی درووست کردنی لێدانی دڵی هەیە پەیغامە کارەباییەکان بە شێوەی باش نانێرێ و لێدانی دڵی نەخۆش لە نێوان دوو حاڵەتی برادیکاردی و تاکیکاردی دا ئەگۆڕێت. سەندرۆمی سینوسی نەخۆش هەروەها ڕەنگە بە هۆی درووست بوونی خانەی ئۆسکار لە نزیکی گرێی SA بە دی بێت. بەو هۆیە کە خانەی ناوبراو دەبێتە هۆی یەواشی و لێک جیابوونەوەی پەیغامە کارەباییەکان و یان بەسیانی ڕێگای هات و چۆیان. سەندرۆمی سینوسی نەخۆش زۆرتر لە بەساڵاچواندا دەبینرێت.

 

بەسترانی ڕێنوێنی:

بەسترانی ڕێگاکانی دڵ دەتوانێ لە نێو خودی گرێی SA یان لە نزیکی ئەو شوێنەدا بێت کە لە نێوان دێهلیز و بەتنەکان دایە. بەستران هەروەها دەتوانێ لە هەر بەشێک لە ڕێگا کارەباییەکن کە لە نێو بەتنەکان دایە بێت. بە پێی جۆر و شوێنی بەستران، پەیغامە کارەباییەکانی چاڵەکانی سەرو یان خواروویی دڵ هەڵدەکنێت و یان دەبەسترێن. ئەگەر ئەم پەیغامانە بە تەواوەتی ببەسرێن خانە تایبەتەکانی گرێی SA دەتوانن لێدانی دڵ بپارێزن تەنانەت ئەگەر لە پێشتر کەمتر و هێوەرتر بێت. ڕەنگە بڕێک لە بەسترانەکان بە بێ هیچ نیشانەیەک بن لە حاڵێکدا کە بڕێ لەوان دەبنە هۆی لە ناو چوونی بڕێ لە لێدانەکان و لە ئاکامدا بە دی هاتنی برادیکاردی.

٤ـ کوتانی پێش وەختە:

ئەگەرچی کوتانی پێش وەختە زۆرتر بە شێوەی لەناو چوونی یەک دانە کوتان هەست دەبێت. بەڵام لە ڕاستیدا لەم حاڵەتەدا کوتانێک زۆرتر لە حاڵەتی ئاسایە. ڕەنگە مرۆڤ بڕێ کات لێدانێکی نەڕەس هەست بکات بەڵام ئەم حاڵەتە زۆر کەمە. بەڵام دەبێت سرنج بدەین کە یەکدانە کوتانی نەڕەس دەتوانێ ببێتە هۆی درووست بوونی ئاریتێمی درێژخاوێن بە تایبەت لە بە ساڵاچواندا. کوتانی پێش وەختە کە بۆ ماوەی چەن ساڵ درێژەی بێت ڕەنگە ببێتە هۆی کەم و کووڕی کۆ ئەندامی دڵ. ئەم کوتانانە ڕەنگە لە کاتی پشوو و یان دڵەڕاوکێ، وەرزش کردن و یان ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مەوادی بزوێنەر وەکوو کافێین و نیکۆتینیشدا بە دی بێت.

نیشانەکانی ئاریتمی دڵ:

ئاریتمی دڵ ڕەنگە هیچ نیشانەیەکی نەبێت.  ڕەنگە پزیشک لە یەکدانە چاو پێکەوتن دا نەخۆشی ئارتێمی بناسێتەوە. نیشانە بەرچاوەکانی ئەم نەخۆشیە بەو مانا نیەن کە مرۆڤ کێشەیەکی جدی هەیە.

نیشانەکانی ئارتێمی بریتین لە:

هەست بە باڵە شەقەی دڵ لە نێو سێنگ.

خورپەی دڵ(تاکیکاردی).

هێوەری دڵ( برادیکاردی).

ئێشی پەراسوو و سێنگ.

کپ بوونی هەناسە.

دڵەڕاوکێ.

ماندوویی.

سووک بوونی سەر.

هارەق کردن.

لە هۆش خۆ چوون ( سەنکۆپ) یان حاڵەتێک نزیک بەمانە.

چی کاتێک دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕی دڵ بکەین؟

ئاریتمیەکانی دڵ ڕەنگە لێدانی پێش وەختەیان لەگەڵ بێت یان ببنە هۆی ئەوەی کە نەخۆش هەست بکات دڵی زۆر توند یان زۆر هێوەر لێدەدات. نیشانەکانی دیکەی ئەم نەخۆشیە ڕەنگە پێوەندیان ببێت بە نەپژاندنی خوێن  کە بە هۆی لێدانی زۆر توند یان زۆر هێوەر بە دی دێت. لەم نیشانانە دەتوانین  بە کپ بوونی هەناسە،لاوازی، گێژی، سووک بوونی سەر، لە هۆش خۆ چوون و یان حاڵەتێکی نزیک بەوە و یان ئێش و ناڕاحەتی لە پەراسوو و سێنگ دا ئاماژە بکەین. لە ئەگەری هەبوونی هەرکام لەم نیشانانە سەردانی پزیشک بکەن.

فیبریلاسیۆنی بەتنی چیە؟

فیبریلاسیۆنی بەتنی یەکێک لە جۆرەکانی  ئارتێمی دڵە کە دەبێتە هۆی گیان لە دەست دان. ئەم تێکچوونە کاتێک درووست دەبێت کە دڵ بە پەیغامی کارەبایی توند و ناڕێک تووشی خورپە دەبێت. ئەم بابەتە دەبێتە هۆی سفت بوونی بێ کەڵکی چاڵە خوارینەکانی دڵ( بەتنەکان).

بە بێ هەبوونی لێدانێکی کاریگەر فشار خوێن دێتە خوارەوە و هات و چۆی ئەندامە گرینگەکان تێک دەچێت. نەخۆشی تووش بوو بە فیبریلاسیۆن لە ماوەی چەن چرکەدا لە هۆش خۆی دەچێت و لێدانی دڵی نامێنێ و بە دوای ئەمە هەناسەی نامێنێت. لە ئەگەری دیتنی وەها حاڵەتێک دەبێت بە زووترین کات تەلەفون بکەن بۆ پزیشکی فریاکەوتن ئەگەر کەسێک کە ڕاهێنانی دیبێت بۆ زیندوو کردنی دڵ لە دەورتان نیە لە CPRدەستی کەڵک وەرگرن. لەم جۆرە CPRدا لە هەر چرکەیەکدا ۱۰۰ تا ۱۲۰ جار فشار دەخرێتە سەر پەراسوو و سێنگ و ئەم کارە تا گەیشتنی پزیشکی فریاکەوتن درێژەی هەیە.

بۆ ئەنجامی CPR دەستی خۆتان بخەنە سەر ناوەندی سێنگ و فشاری بدەن. لەم شێوەدا پێویستێک بە هەناسە دانی دەم بەدەم نیە. ئەگەر لە دەور و بەرتاندا کەسێک هەیە کە CPR بزانێت داوای یارمەتی لێ بکەن بۆ هەناسە بە شێوەی دەم بە دەم. CPR دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی هات و چۆی خوێنی ئەندامە گرینگەکان تا کاتی داچڵەکاندن درێژەی ببێت. لەم بار ودۆخەدا هەروەها دەتوانن لە ئەگەری لە بەر دەست دا بوون لە یەک دانە دێفیبریلاتۆری بیانوو( AED) کەڵک وەرگرن. ئەم دێفیبریلاتۆرانە دەتوانن بە داچڵەکاندنی دڵ ببنە هۆی دەست پێکردنی دیسانەوەی لێدانی دڵ. دێفیبریلاتۆری سووک لە زۆرێک لە شوێنەکان وەکوو فڕۆکەکان، سەیارەی عەسکەرەکان و ناوەندەکانی کڕین و فرۆشتن لە بەر دەستدا هەن. تەنانەت ئەتوانن بۆ ماڵەوەش‌ لێیان کەڵک وەرگرن. بۆ کار کردن بەم ئامێرانە هیچ جۆرە ڕاهێنانێک پێویست نیە. AED خۆی شێوەی کار بە ئێوە نیشان ئەدات و بە جۆرێک ساز کراوە کە لە کاتی پێویست دا مرۆڤ ڕادەچڵەکێنێ.

هۆکارەکانی ئارێتیمی دڵ:

بار و دۆخی تایبەت دەتوانن ببنە هۆی تووش بوون بە ئاریتێمی دڵ:لەو جۆرە بار و دۆخانە دەکرێ ئاماژە بەم حاڵەتانە بکرێت:

حاڵەتێک کە خەریکە جەڵتەی دڵ ڕوو دەدات.

درووست بوونی ئۆسکار بە هۆی جەڵتەی دڵ.

ئاڵ و گۆڕەکانی پێکهاتەی دڵ، وەک وێنە لە ئاکامی کاردیو میوپاتی.

نەخۆشێ دەمار کرونێر.

لە سەرەوە بوونی فشار خوێن.

زۆرکاری ڕژێنی ملەقورتە.(هایپرتیرۆئیدیسم).

کەم کار کردنی ڕژێنی ملە قورتە( هایپرتیرۆئیدیسم).

نەخۆشی قەن.

ئاپێنە خەو.

جگەرە کێشان.

خواردنی زۆری ئەلکول یان کافەیین.

ترس و دڵەڕاوکێ.

بڕێ لە دەرمانەکان وەکوو دەرمانی دژە ئاڵەمەت دژە هەستیاری و هۆکارە بۆ ماوەیەکان.

مەترسی فاکتەرەکانی ئارێتیمی دڵ:

بڕێ لە نەخۆشی و بارودۆخەکان ڕەنگە ئەگەری تووش بوون بە ئارێتیمی دڵ ببەنە سەرەوە. لەوانەیە:

نەخۆشی دەمار کرونێر.

کێشەی دڵ و پێشینەی نەشتەرگەری دڵ.

تەن بوونی دەماری دڵ.

جەڵتەی دڵ.

بارو دۆخی ناسرووشتی دەلاقەکان.

کەم و کووڕی کۆئەندامی دڵ.

کاردیومیوپاتی و زیانەکانی دیکەی دڵ.

جگە لە خاڵەکانی سەرەوە بڕێک فاکتۆرگەلی دیکە هەیە کە دەتوانن هۆکاری ئارێتیمی دڵ بن:

لە سەرەوە بوونی فشار خوێن: فشارخوێنی زۆر ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی دەمار کرونێر دەباتە سەرەوە. هەروەها بە زۆر کردنی سفتی کەنارەکانی بەتن دەتوانێ هناردنی پەیغامە کارەباییەکان لە دڵ بگۆڕێت.

نەخۆشی زگماکی دڵ: هەبوونی کێشەی دڵ لە کاتی بە دونیا هاتن دەتوانێ ئاهەنگی دڵ بگۆڕێت.

کێشەی تیرۆیید: زۆر کاری یان کەم کاری تیرۆیید مەترسی تووش بوون بە ئارێتیمی دەباتە سەرەوە.

نەخۆشی قەن: ئەگەری تووش بوون بە فشار خوێن و نەخۆشی دەمار کرونێر لە قەنی کونتڕۆڵ نەکراودا زۆرە.

ئاپێنە خەو: لەم حاڵەتەدا هەناسەی مرۆڤ لە کاتی خەفتن دا بۆ چەن چرکە ڕادەوەستێت کە ئەم بابەتە دەتوانێ ببێتە هۆی سازبوونی حاڵەتی برادیکاردی، فیبریلاسیۆنی دێهلیزی و جۆرەکانی دیکەی ئارێتیمی.

 

چی هۆکارگەلێک مەترسی تووش بوون بە ئارێتیمی دەبەنە سەرەوە؟

دەرمانەکان و تەواوکەرەکان: خواردنی بڕێ لە دەرمانەکانی دژە قۆزین و دژە ئاڵەمەت بە بێ نووسینی پزیشک دەبنە هۆی تووش بوون بە ئارێتیمی .

خواردنەوەی زۆری ئەلکول: خواردنەوەی زۆری ئەلکول کاردانەوە دەخاتە سەر پەیغامە کارەباییەکانی دڵ و ئەگەری تووش بوون بە فیبریلاسیۆنی دێهلیزی دەباتە سەرەوە.

 

کافەیین و نیکۆتین و مادە دووکەڵیەکان : کافەیین و نیکۆتین و مەوادە جوڵێنەرەکانی دیکە لێدانی دڵ دەبنە سەرەوە و ئارێتیمیەکی مەترسیدار بە دی دێرن. دووکەڵیە نایاسیەکان کاردانەوەی خراپ دەخەنە سەر دڵ و دەبنە هۆی نەخۆشی ئارێتیمی و بە دوای ئەوەدا گیان لە دەست دان لە ئاکامی فیبریلاسیۆنی بەتنی.

لێکەوتەکانی ئارێتیمی دڵ:

جۆرەکانی ئارێتیمی ڕەنگە نیشانەکانی ژێرەوەیان لەگەڵ بێت:

جەڵتەی مێشک: ئارێتیمی دڵ ئەگەری مەیینی خوێن لە نێو مێشک دا دەباتە سەرەوە. کاتێک کە ئەم خوێنە مەییگە دەشکێت لە دڵەوە بەرەو مێشک دەڕوات، پاشان هات و چۆی خۆێن لەم ئەندامە گرینگەدا تووشی کێشە دەبێت و جەڵتەی دڵ ڕوودەدات. مەترسی جەڵتەی مێشک لەو نەخۆشانەی کە تەمەنیان لە سەرەوەی ٦۵ ساڵە و تووشی ئارێتیمین لە سەرترە. بڕێ لە دەرمانە تایبەتەکان وەک دەرمانی دژی خوێنمەیین دەتوانن مەترسی جەڵتەی مێشک و زیان گەیشتن بە ئەندامەکانی دیکە بە هۆی خوێنمەیین کەم کەنەوە. پزیشک بە پێی جۆری ئارێتیمی و مەترسی خوێنمەیین نووسینی دەرمان بۆ نەخۆش تاوتوێ دەکات.

کەم و کووڕی کۆئەندامی دڵ:

هات و چۆ نەکردنی خوێن بە شێوەی کاریگەر و باش لە دڵی تووش بوو بە تاکیکاردی و برادیکاردی دا دەبێتە هۆی تووش بوون بە کەم و کووڕ…

: ئێکۆکاردیۆگرافی: لەم شێوە کە بە شێوەی هێرشی نیە ،بە دانانی ئامێرێکی دەستی ( ترانسدیۆسێر) لە سەر سێنگی نەخۆش و بە کەڵک وەرگرتن لە شەپۆلەکانی دەنگی، ئەنازە و پێکهاتەی دڵ و جووڵەی دڵ تاوتوێ دەکرێت.

ڕووداو بینی گونجاو بۆ چاندن: ئەگەر نیشانەکانی نەخۆش کەم کەم دەرکەون، دەکرێت دەزگای ڕاستی بین لە ژێر پێست دا و لە ناوچەی سێنگی نەخۆش دابنێن تا کوو چالاکی کارەبایی دڵ بە شێوەی بەردەوام تۆمار بکرێت و بە یارمەتی ئەو دەزگایە ئاهەنگە ناسرووشتیەکانی  دڵ بناسرێن.

ئەگەر پزیشک بەم پشکنینانە نەخۆشی نەناسێت و نەگەتە ئاکام، ڕەنگە بەم پشکنینانەی ژێرەوە بە شێوەی ویستی، دڵ تووشی ئارێتیمی بکات.

پشکنینی دڵەڕاوکێ:

بڕێ لە جۆرەکانی ئارێتیمی بە ئەنجامی وەرزش خراپتر دەبن. لە کاتی ئەم پشکنینە داوا لە نەخۆش دەکرێت لە حاڵێکدا کە چالاکی دڵی ئەو لە ژێر چاودێردایە لە سەر ترێدمیلێک یان دووچەرخەیەکی وەستاو دەس بکات بە وەرزش کردن.

ئەگەر نەخۆش گوماناوی بە نەخۆشی دەمار کرۆنێر بێت و وەرزش کردن بۆی ئەستەم بێت پزیشک لە دەرمانە بزوێنەرەکان بە مەبەستی هاوتا سازی وەرزش کەڵک وەردەگرێت.

پشکنینی کەت چەرخیان:  کاتێ کە نەخۆش پێشینەی غەشی هەیە پزیشک لەم شێوە پشکنینە کەڵک وەردەگرێت. لەم جۆرە پشکنینەدا هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە لێدانی دڵ و فشار خوێنی نەخۆش لە ژێر چاودێریدایە، لە سەر کەتێک ڕادەکشێت. لە درێژەدا کەت دەچەرخێ و نەخۆش بە شێوەی ئەستوونی دادەنشێت. رێک وەکوو حاڵەتێک کە مرۆڤ دەوەستێت. پاشان پزیشک وڵامی دڵ و دەزگای دەماری خۆبەڕێوەبەر سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕی بارودۆخی نەخۆش تاوتوێ دەکات.

پشکنین و نەخشە گرتنی ئێلێکترۆفیزیۆلۆجیک: لەم پشکنینەدا پزیشک چەن دانەیەک لوولەی ناسک( کاتتر) کە لە نووکی خۆیاندا هەڵگری ئێلێکترۆدن لە ڕێگای دەماری خوێنەوە دەنێرێت بۆ بەشە جیاوازەکانی دڵ. پاش دانان لە شوێنی مەبەست ئەم کاتترانە دەتوانن چالاکی کارەبایی دڵ تۆمار بکەن . سەرەڕای ئەمە، پسپۆڕی دڵ دەتوانێ لە ئێلێکترۆدی دانریاگ لە سەر کاتترەکان بە مەبەستی جووڵاندنی کارەبایی دڵ بۆ درووست کردنی ئارێتیمی کەڵک وەرگرێت. ئەم کارە یارمەتی دەری پزیشکە بۆ ناسینی سەرچاوەی ئاریتێمی و جۆری دەرمانی. هەروەها پزیشک ڕەنگە لەم پشکنینە بۆ تاوتوێ کردنی تووش‌ بوون بە ئاریتێمی مەترسی دار کەڵک وەرگرێت.

: چارەسەری ئاریتێمی دڵ:

بە پێی جۆری ئاریتێمی ڕەنگە پێویست بە چارەسەری جۆراوجۆر بێت. بە گشتی ئاریتێمی تەنیا کاتێک پێویستی بە چارەسەریە کە نەخۆش لە مەترسی ئەو لێکەوتە مەترسیدارانەی کە پێشتر ئاماژەمان پێی کرد، بێت.

۱- چاره سەری برادیکاردی:

ئەگەر هۆکاری بەستێنی برادیکاردی ڕوون نەبێت و چارەسەری بۆ نەبێت، پزیشکەکان زۆرتر لە لێدان سازێکی نێوان دڵ بۆ چارەسەری ئەم کێشە کەڵک وەردەگرن. بەو هۆیە کە هیچ دەرمانێکی باش‌ بۆ بردنە سەرەوەی لێدانی دڵ بوونی نیە.

لێدان ساز ئامێرێکی بچووکە کە بە شێوەی گشتی لە نزیکی مل دا دادەنرێت. یەک یان دوو سیم کە ئیلێکترۆدی لەگەڵە لە لێدان ساز دێنە دەرەوە و دەخرێنە نێو دڵی نەخۆش. لە ئەگەری کەم بوونەوەی لێدانی دڵ و یان وەستانی دڵ، لێدان ساز پەیغامە کارەباییە بزوێنەرەکان دەنێرێت بۆ دڵ بە مەبەستی درێژە و پاراستنی لێدانی دڵ.

 

۲ـ دەرمانی تاکیکاردی:

لە چارەسەری تاکیکاردی دا لە یەکێک لە شێوەکانی ژێرەوە کەڵک وەردەگیرێت:

دەکرێت برێ لە ئاریتێمی بەتنیەکان بە شێوەی کەڵک وەرگرتن لە بڕێ شێوە وەکوو کپ کردنی هەناسە و زۆر کردن، سەر کردن بە نێو ئاو سەهۆڵ و یان پژمین چارەسەر بکرێت. ئەم مانۆورانە بە کاردانەوە لە سەر زنجیرەی دەماری کۆنتڕۆڵی لێدانی دڵ دەبنە هۆی کەم بوونەوەی لێدانی دڵ. بەڵام مانۆوری واگ وڵامی هەمووی ئاریتێمیەکان نادەنەوە.

کەڵک وەرگرتن لە دەرمانەکانی دژ بە ئاریتێمی: چارەسەری زۆرێک لە جۆرەکانی تاکیکاردی و هەڵگەڕاندنی لێدانی دڵ بە جۆرێک کە سرووشتی بێت بە کەڵک وەرگرتن لە دەرمان ئەنجام ئەگرێت. بە مەبەستی کەم کردنەوەی لێکەوتەکانی پاش خواردنی دەرمانی دژ بە ئاریتێمی، دەبێت ئەم دەرمانانە رێک ئەو جۆرەی کە پزیشک وتویەتی بخورێن. ئەگەر نەخۆش تووشی فیبریلاسیۆنی دێهلیزی بێت ڕەنگە پزیشک دەرمانی دژی خوێنمەیین بنوسێت بۆی کە پێشگری لە خوێنمەیین دەکات.

کاردیوورژن: لە ئەگەری تووش بوونی نەخۆش بە ئاریتێمی تایبەت وەکوو فیبریلاسیۆنی دێهلیزی ڕەنگە پزیشک لە کاردیوورژن کەڵک وەرگرێت. دەکرێت کاردیوورژن بە کەڵک وەرگرتن لە دەرمان یان پروسیجر ئەنجام بگرێت. لە شێوەی پروسیجر، داچڵەکاندنی کارەبایی بە کەڵک وەرگرتن لە چەن دانە باڵشتی بچووک کە لە پەراسوو و سێنگدایە دەخرێتە سەر دڵ. هێزی کارەبایی کاردانەوە دەخاتە سەر پەیغامە کارەباییەکانی دڵ و ئاهەنگەکەیان دێرێتەوە حاڵەتی سرووشتی.

سووتاندن بە کەڵک وەرگرتن لە کاتتر: لەم شێوەدا پزیشک یەک یان چەن دانەیەک کاتتر لە ڕێگای دەمارەوە دەنێرێت بۆ دڵ. کە لە سەری ئەم کاتترەدان بە کەڵک وەرگرتن لە گەرمی، سەرمای زۆر و یان وزەی ڕادیۆیی خانە کە سەرچاوەی ئاریتێمیە دەسووتێنن و بەم شێوە رێگای بە دی هێنانی ئەو دەبەستن.

۳- ئەو ئامێرانەی کە بۆ چاندن دەبن:

ڕەنگە

ڕەنگە لە دەورەی چارەسەری ئاریتێمی دڵ لە ئامێرگەلێک کە بۆ چاندن دەبن کەڵک وەربگیرێت، ئەم ئامێرانە بریتین لە:

لێدان ساز: لێدان ساز ئامێرێکە کە بۆ چاندن دەبێت و لێدانی تێکچووی دڵ کونتڕۆڵ دەکات. لەم شێوەدا بە کەڵک وەرگرتن لە نەشتەرگەریەکی بچووک ئامێرێکی بچووک لە ژێر پێستی نزیکی پێشەی چەڵەمە دادەنرێت. سێمێکی نەگەیەنەر لە لێدان ساز دێتە دەرەوە و دەنرێتە نێو دڵ و بۆ هەتاهەتایی لەوێ دەمێنێتەوە. کاتێ کە ئامێری ساز کردنی لێدان تێدەگات ئاهەنگی دڵ سرووشتی نیە، بە هناردنی پەیغامی کارەبایی بۆ دڵ دەبێتە هۆی جووڵەی دڵ و لێدان دێرێتەوە حاڵەتی ئاسایی.

کاردیوورتر- دفیبریلاتور شیاو بۆ چاندن(ICD): پزیشکەکان لە بڕێ لە حاڵەتەکاندا کە نەخۆش مەترسی تووش‌ بوون بە ئاریتێمی مەترسیداری کاڵانەوەی خوارەوە وەک تاکیکاردی و یان فیبریلاسیۆنی بەتنی لە سەرە لەم شێوە کەڵک وەردەگرن. ئەگەر نەخۆش‌ پێشینەی جەڵتەی دڵی بێت و یان لە مەترسی جەڵتەدا بێت ئەگەری زۆرە کە پزیشک شێوەی ICD کەڵک وەرگرێت. ICD ئامێرێکە کە باتری هەیە و وەک ئامێری لێدان ساز لە ژێر پێست و لە کن پێشەی چەڵەمە دادەنرێت.CD بەردەوام ئاهەنگی دڵی نەخۆش‌تاوتوێ دەکات و لەئەگەری دیتنی ئاهەنگی ناسرووشتی بە شێوەی داچڵەکاندنی کارەبایی کەم یان تەژی لە ئینیرجی بۆ دڵ دەبێتە هۆی درووست بوونی ئاهەنگی دڵ. ئەم ئامێرانە لە تووش بوون بە ئاریتێمی پێشگری ناکەن بەڵام پاش تووش بوون بەم نەخۆشیە بە تەواوەتی ئەم نەخۆشیە لە ناو دەبەن.

 

٤- نەشتەرگەری و شێوەکانی دیکە:

لە بڕێ لە حاڵەتەکاندا نەشتەرگەری تەنیا ڕێگای چارەسەری بۆ لە ناو بردنی ئاریتێمیە: جۆرەکانی نەشتەرگەری بریتین لە:

شێوەی مارپێچی: لەم شێوەدا، نەشتەرگەر چەن خاڵ لە دێهلیزەکان بڕ دەدات تا نموونەیەکی خانەی مارپێچی ( ئۆسکار) لە دڵ دا بە جێ بمێنێت. بە هۆی ئەوەی خانەی ئۆسکار ناتوانێ پەیغامی کارەبایی بنێرێت. بەری پەیغامە کارەباییەکان کە دەبنە هۆی درووست بوونی ئاریتێمی دەگرێت. ئەم شێوە کاریگەرە بەڵام چونکە پێویستی بە نەشتەرگەریە، وەک دوایین شێوە‌ بۆ چارەسەری چاوی لێدەکەن. تەنیا بۆ کەسانێکیچ کەڵکی لێ وەردەگرن کە دەرمانەکانی دیکە وڵامی نەخۆشیان ناداتەوە و یان بە هۆکارگەلی دیکە دەبێت نەشتەرگەری دڵیان هەبێت.

نەشتەرگەری بای پەس دەمار کرۆنێر: لە ئەگەری تووش بوونی نەخۆش بە ئاریتێمی و هەروەها نەخۆشی دەمار کرۆنێر پزیشک لە نەشتەرگەری بای پەس دەمار کرۆنێر کەڵک وەردەگرێت. ئەم کارە دەتوانێ یارمەتی بە چاک بوونەوەی هات و چۆی خوێن لە نێو دڵدا بدات.

لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکی دڵ دا دەبێت چی کارهایەک بکەین؟

ئاگاتان لە سنوورداری پێش چاوپێکەوتن ببێت.

لە کاتی چاو پێکەوتن دا دڵنیا بن لەو کارانەی کە پێویستە ئەنجامی بدەن، کارهایەک وەک سنوور داری خواردنەوەکان. بەرێوەبردنی دەمپارێزی خواردنەوەکان بە تایبەت پێش‌ لە پشکنینەکانی خوێن گرینگە.

هەر جۆرە نیشانەیەکی گوماناوی تەنانەت ئەو حاڵەتانەی کە پێوەندی بە ئاریتێمی دڵەوە نیە، بنووسن.

زانیاریە کەسێتیە گرینگەکان وەکوو پێشینەی بنەماڵەیی نەخۆشی دڵ، جەڵتەی مێشک، فشارخوێنی زۆر و یان نەخۆشی قەن و هەر جۆرە ڕووداو و ئاڵ و گۆڕێک کە لە ژیانتان دا بووە، بنووسن.

پێڕستێک لەو دەرمانانە، ویتامین و ئەو تەواوکەرانەی کە دەیخۆن، بنووسن.

ئەگەر بۆتان دەکرێت یەکێک لە ئەندامەکانی بنەماڵەتان لەگەڵ خۆتان ببەن بۆ لای پزیشک. بەو هۆیە کە بە بیر هاوردنی هەمووی وردەکاریەکان لە چاو پێکەوتنی یەکەمدا ئەستەمە. کە واتە هەبوونی کەسێک دەتوانێ یارمەتیتان بدات.

ئەو پرسیارانەی کە دەتانەوێت لە دوکتوری بپرسن، بینووسن. ماوەی چاوپێکەوتن کورتە. بەو هۆیە نووسینی پرسیارەکانتان یارمەتیتان دەدات کە لە کاتەکەتان باشترین کەڵک وەرگرن.

پرسیارەکانتان بە پێی گرینگی پرسیارەکان بنووسن.

لەبارەی ئاریتێمی دڵ دەتوانن لەم پرسیارانەی ژێرەوە کەڵک وەرگرن:

ڕێتێچووترین هۆکاری نەخۆشی من چیە؟

ئایا هۆکار یان هۆکارگەلێکیتر بۆ نیشانەکانی من هەیە؟

من پێویستم بە چی جۆرە پشکنینێک هەیە؟ ئایا دەبێت بۆ ئەم پشکنینە ئامادە بم؟

باشترین شێوەی چارەسەری بۆ نەخۆشینی من کامەیە؟

ئایا پێویستە کە خواردنی بڕێک لە چێشتەکان و خواردنەوەکان لە خۆم قەدەغە کەم؟ ئایا شتێک هەیە کە دەبێت بیخەمە سەر خواردەمەنیەکانی خۆم؟

چالاکی جەستەی دڵخوازی بۆ من چەنێکە؟

چی ماوەیەک یەک جار دەبێت بۆ کێشەکانی دڵ و ئاریتێمی پشکنینم بۆ بکرێت؟

من نەخۆشی دیکەم هەیە، چۆن دەتوانم بە باشی کۆنتڕۆڵی کەم؟

ئایا دەرمانێکی دیکە هەیە کە بە جێگای دەرمانی پێشوو بیخۆم؟

ئایا نووسراوەیەaکی باش‌ لە بارەی نەخۆشینی من هەیە؟ چی ماڵپەڕگەلێک پێشنیار دەکەن؟

نظرات بیماران

پرسیار و وەڵام