پێویستەکان لە بابەتی ڤیزە

کۆمپانیای گەشتیاری ته‌ندروستی مد توریسم۲۴

لە هەر سەفەرێکدا موسافیر دەبێت ئەو خاڵانەی کە لە وڵاتی مەبەست دا گرینگ و پێویستە، لە بەر چاویان بگرێت. کە واتە پێش ئەوەی بۆ ئێران سەفەر بکەن، بەڵگەنامە و ڤیزاکەی خۆتان چاو لێکەن و لە ئەگەری پێویست بە ڤیزا لە درووستی ڤیزاکە دڵنیا بن. بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئیمکانی وەرگرتنی ڤیزای فڕۆکەخانەیی ئێرانیان هەیە، داخوازی ڤیزای ئێران بکەن.

بەڵگەی پەسەند کرانی ڤیزاکەتان لەگەڵ بێت.( ڕادەست کردنی ئەم بەڵگەیە بە بەشی ڕووداوی فڕۆکەخانە پێویستە). بۆ وەرگرتنی مۆری ڤیزا و یان ئێستیکر دەبێت تێچووی پەیوەندیدار بە خزمەتگوزاریەکانی ڤیزا بە ئەرزی یۆرۆ بدەنە دەست بانکێک کە لە فڕۆکەخانەیە.

هەروەها ئەو کەسانەی کە ڤیزای ئێرانیان لە فڕۆکەخانە نێونەتەوەیەکاندا دەوێت، دەبێت بزانن کە بە پێی ڕاگێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە کاتی هاتن بۆ ئێران ڤیزا وەرگرن دەبێت دوو ڕۆژ پێش هاتن بۆ ئێران ئەو کارانەی کە بۆ وەرگرتنی ڤیزا پێویستە ئەنجامی بدەن، بەو هۆیە کە لە ئەگەری ئەنجام نەدانی ئەو کارانە ڕەنگە چەن کاتژمێر لە فڕۆکەخانە بمێننەوە و یان داخوازیەکەیان قبوڵ نەکرێت و بیانگەڕێننۆ وڵاتی خۆیان

ئەو وڵاتانەی کە دەبێت پێش هاتن بۆ ئێران ڤیزا وەرگرن

ئەو وڵاتانەی کە دەبێت پێش هاتن بۆ ئێران ڤیزا وەرگرن:

وڵاتانی بەریتانیا، عێراق، ئۆردۆن، پاکستان، ئەمریکا، کانادا، کۆلۆمبیا، هێندوستان، بەنگلادش، سوومالی و ئەفغانستان ئیمکانی وەرگرتنی ڤیزای ئێرانیان لە فڕۆکەخانەدا نییە و هاوڵاتیانی ئەم وڵاتانە دەبێت پێش ئەوەی بێنە ئێران ڤیزایان وەرگرتبێت

ئەو فڕۆکەخانەیانە کە بۆ وەرگرتنی ڤیزا چالاکی دەکەن

ئەو فڕۆکەخانەیانە کە بۆ وەرگرتنی ڤیزا چالاکی دەکەن:

وەرگرتنی ڤیزا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئیمام خومەینی.

وەرگرتنی ڤیزا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەندەر عەباس.

وەرگرتنی ڤیزا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی مەشهەد.

وەرگرتنی ڤیزا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی شیراز.

وەرگرتنی ڤیزا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی تەورێز.

جێی ئاماژەیە لە ئەگەری پێویست و پەسەند کران لە لایەن وەزارەتی دەرەوە، ئەم ڤیزایە بۆ ۳۰ ڕۆژ دوا دەخرێتەوە. مێژووی پەتەی ڕۆیشتنەوە دەبێت ٦ مانگ پێش تەواو بوونی مێژووی پاسپۆرتەکە بێت.

لە ئەگەری ئەوەی کە وڵاتی ئێوە لە نێو ئەم نێوانەی ژێرەوە بێت، پێویستتان بە وەرگرتنی ڤیزا نییە.

ئازەربایجان، بولیوی، تورکیه، سووریە، لوبنان، گورجستان، ئەرمەنستان، مسر، مالزی، وێنۆزۆیلا.

و لە ئەگەری ئەوەی کە نێوی وڵاتەکەتان لە نێو ناوەکانی ژێردا بێت، دەتوانن ڤیزای فڕۆکەخانەیی وەرگرن:

ئۆزبەکستان، ئالبانی، ئاڵمان، ئارژانتین، ئەفریقای باشوور، ئۆتریش، هند، یوگوسلاوی، ئەسپانیا، ئۆسترالیا، ئێسلۆوانی، ئێسلۆواک، ئۆکراین، ئێمارات، ئەندۆنێزی، ئیتالیا، ئیرلەند، بەحرەین، برەزیل، برونتی، بلاڕووس، بەلجیک، بولغارستان، بۆسنی و هەرزەگۆوین، پۆرتەغاڵ، پروو، تاجیکستان، تایلەند، تۆرکەمەنستان، چین، دانمارک، فێدراتیو، ڕووسیا، ڕمانیا، ژاپۆن، سەنگاپوور، سوێید، سوویس، مەجارستان، عەرەبستان، عۆمان، فەرانسە، فەلەستین، قێبرس، قێرقیزێستان، قەتەر، کۆرۆواسی، کوریای باشوور، کوریای باکوور، کوبا، کوەیت، یوونان، نۆروێج، لووکزامبوورگ، لەهستان، ڤیەتنام، هۆڵەند، مۆغۆلەستان، مەکزیک، نیوزیلەند.

ئەو وڵاتانەی کە نێویان لەم نێوانە نییە دەبێت پێش هاتن بۆ ئێران ڤیزا وەرگرن.

ڤیزای پزیشکی چییە؟

ڤیزای پزیشکی کە ڤیزای دەرمانیچی پێ دەوترێت، ڤیزایەکە کە بۆ ماوەیەکی کورتە و ئیزنی ئەوە بە مرۆڤ دەدات کە لەگەڵ کەسێک کە والەگەڵیدا بۆ ماوەیەکی کورت و دیاری کراو لە وڵاتی مەبەستدا بمێنێتەوە و لە نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکیەکان قۆناغی دەرمانی خۆی بداتە سەر.

بۆ وەرگرتنی ڤیزای پزیشکی چی چتێک پێویستە؟

کەسێک کە دەیەوێت ڤیزای پزیشکی وەرگرێت، سەرەتا دەبێت بە بەڵگە بسەلمێنێت کە ناتوانێت لە وڵاتی خۆیدا پڕۆسەی دەرمانی تەواو بکات. هەروەها دەبێت بۆ درێژەی دەرمان بانگهێشتنامەێ نەخۆشخانەی تایبەتی و یان پزیشکێکی بڕوا پێکراوی لەگەڵ بەڵگەکانی سەرەوە پێ بێت و ڕادەستی باڵوێزخانەی بکات. هەروەها سەلماندنی ئەوەی کە دەتوانێت هەمووی تێچووەکانی چارەسەری لەو وڵاتەدا بدات لەو خاڵانەیە کە بۆ وەرگرتنی ڤیزای پزیشکی پێویستە. سەرەڕای ئەم خاڵانە، ئەو کەسەی کە ڤیزای دەوێت نابێت نەخۆشی بڵاوبوونەوەیی هەبێت و قۆناغی چارەسەریچی درێژ خاوێن نەبێت.

ڤیزای پزیشکی بە کام دەستە لە نەخۆشەکان دەدرێت؟

ڤیزای پزیشکی دەدرێتە ئەم نەخۆشانە:

نەخۆشی و لووگەلی شێرپەنجەیی کە ئەگەری چارەسەریان هەبێت.

لووەکانی مێشک، مرۆغە یان بڕبڕەی پشت.

لووە دووهەمیەکان( مێتاساژ).

لووە بێدەرمانەکان وەکوو لووی جەرگ و سی کە لە قۆناغی سەرەتاییدان.

لووەکانی چاو، گوێچکە، گورچیلە، پانکراس، پرۆستات، لێنفۆمی هوچکین، سێنگ، مێشک و ئیسک، منداڵدان، هێلکەدان و هتد.

نەشتەرگەری پەیوەند و گۆڕین وەکوو گۆڕینی جمگە، کوڵەک، ئەژنۆ و هتد.

بۆ وەرگرتنی ڤیزای پزیشکی چی بەڵگەگەلێک پێویستە؟

بەڵگەی پێویست بۆ باڵوێزخانەی هەر وڵاتێک جیاوازە، بەڵام هەندێ بەڵگە بۆ دەرکردنی ڤیزا لە نێوی زۆرێک لە وڵاتەکاندا هاوبەشە.

بەڵگەی ناسینەوە وەکوو پاسپۆرتێک کە ماوەی بە سەر نەچووبێت، ناسنامە و هتد.

بانگهێشتانمەی دکتۆر یان نەخۆشخانە.

بەڵگەی ماڵی کە بسەلمێنێت کە تێچووی دەرمان دابین دەبێت.

بیمەی سەفەر.

بەڵگەی داخوازی.

بەڵگە نامەی دکتۆری چارەسەر کەر لە بارەی نەخۆشی.

کام وڵاتان زۆرترین داخوازی ڤیزای پزیشکییان هەیە؟

لە بواری ڤیزای پزیشکی وڵاتانی ئەورۆپی وەکوو ئاڵمان، بەریتانیا و سوێید داخوازی زۆرتریان هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئێران وەکوو شوێنێکی بڕوا پێکراو و جێی متمانە بۆ گەشتیارانی تەندرووستی دەناسرێت. بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ۲۰۱۸ دا ئێران مێوانداری زۆرتر لە ۱۰۰ هەزار کەس لە گەشتیارانی تەندرووستی بووە.

بە هۆی خزمەتگوزاری پزیشکی هەرزان، ئێران مەبەستێکی باش بۆ گەشتیارانی تەندرووستیە. بە هۆی ئەوەی ئێران ئەزموونێکی بە نرخی لە بواری کۆنتڕوڵی ڤایرۆسی هێپاتیتB و هێپاتیتی C هەیە، کۆمپانیاکانی دەرمان سازی، ئەو دەرمانانەی کە بۆ کۆنتڕۆڵی چڵکی HAV و HCV پێویستن، بە نرخێکی هەرزانەوە ڕەوانەی بازاڕەکان دەکەن. ئەم دەرمانانە هاوکات کە هەرزانن کارکردیان زۆر لە سەرە و بە لە بەر چاو گرتنی ستانداردەکان و نرخی هەرزانەوە بەرهەم دێن. کە واتە ئێران دەتوانێت مەبەستێکی باش بێت بۆ گەشتیارانی تەندرووستی.

پێش بینی دەکرێت ژمارەی گەشتیارانی تەندرووستی لە ئێراندا تا کۆتایی ساڵی ۲۰۲۲  سنووری نیم ملوێن کەس تێپەڕ بکات. وڵاتی ئێران بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وەکوو تورکیە، ئیمارات و عەرەبستان تێچووی دەرمانی کەمترە و خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان و چۆنیەتی ئەنجامی کاری پزیشکی لە سەرە، کە واتە بۆ گەشتیارانی تەندروستی لە ڕێزی یەکەمدایە.

ئایا دیاری کردنی کاتی باڵوێزخانەی ڤیزای پزیشکی لەگەڵ داخوایە ئاساییەکان جیاوازی هەیە؟

داخوازی هەر جۆرە ڤیزا لە باڵوێزخانەی وڵاتانی جیاواز پێویستی بە دیاری کردنی کاتە( بە شێوەی، تەلەفونی، ئونڵاین، کارگێڕی باڵوێزخانە و هتد) بۆ ڕادەست کردنی بەڵگەکان و لە ئەگەری پێویستدا وت و وێژ. بەڵام لە بارەی ڤیزای پزیشکی بە هۆی بارودۆخی تایبەتی نەخۆش و بارودۆخی مرۆڤ دۆستانە ئەم دەرفەتە هەیە کە باڵوێزخانەکان بە شێوەی فریاکەوتنی و توند و لە دەرەوەی نەوبەت داخوازی ڤیزاکە تاوتوێ بکەن و زووتر ڤیزای دەرمانی بدەنە دەست نەخۆش. بۆ نموونە وڵاتی ئاڵمان لە حاڵەتگەلی تایبەتی مڕۆڤ دۆستانە یان پزیشکیدا کاتی وت و وێژی تایبەت لە ۵ ڕۆژی کاریدا دیاری دەکات.

ئایا ئەگەری دوا خستنی ڤیزای پزیشکی هەیە؟

ماوەی ڤیزای دەرمانی وڵاتان سنووردارە، بەڵام ئەگەری دوا خستنی ڤیزا بە پێی خواستی پزیشکی چارەسەر کەر هەیە. بەو مانایە، لە ئەگەری ئەوەی کە دکتۆر یان پسپۆڕی چارەسەر کەر بڵێت کە قۆناغی چارەسەری تەواو نەبووە و نەخۆش هێشتا پێویستی بە چاودێری و درێژەی دەرمان هەیە، دەتوانن ماوەی ڤیزای پزیشکی درێژ بکەنەوە. لەم حاڵەتەدا دەبێت نێوی دکتۆری چارەسەر کەر، بەڵگەی پارەکان کە داوتانە، کاتی دەست پێکردنی چارەسەری و جۆری پێشڕەوی لە دەرمان و بەڵگەگەلی ماڵی کە توانای ماڵی نەخۆش دەسەلمێنێت، بۆ دوا خستنی ماوەی ڤیزا ڕادەستی باڵوێزخانە بکەن.

کاتی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی ڤیزا، ڕەوتی گرتن و تێچووی ڤیزا بۆ هەر گەشتیارێ جیاوازە و باشتر وایە کە لەگەڵ نزیکترین باڵوێزخانە یان شابەندەری ئێران لە وڵاتی خۆتان پەیوەندی بگرن و یان لە ڕێگای ماڵپەڕی e_visa.mfa.ar زانیاریگەلی پێویست وەرگرن